پاریس لێدانێكی لەناوبەر لە بەرشەلۆنە دەدات

7/20/2019 11:07:00 AM 28843 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەشێك لە رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كۆتایی بە گرێبەستەكانی نەهێناوە و كار بۆ ئەوە دەكات كە یاریزانێكی هێڵی بەرگری بگوازێتەوە بۆ ریزەكانی یانەكەی.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا رایگەیاندوە.. كە یانەی بەرشەلۆنە كۆمەڵێك بەرگریكاری دیاریكردبو لە پێناو ئەوەی یەكێكیان بۆ یانەكەی بگوازێتەوە، كە گرنگترینیان ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی بو كە سەرئەنجام ڕوی لە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی كرد.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە یانەی پاریس سانجێرمان یانەی بەرشەلۆنەی بێ بەش كرد لە گواستنەوەی بەرگریكارێك سەركەوتو بو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكەی، كە ئەویش عبدو دیالۆ بو.

پێشتر یانەی بەرشەلۆنە خۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسیە ئامادەكردبو، بەڵام پاریس سانجێرمان زۆر بە خێرای و بە بەهای 32 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانەی بۆ ریزەكانی یانەكەی ئەنجامدا.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە ئەبیدال زۆر نزیك بوە لەو یاریزانەو  هەوڵەكانی دەستپێكردوە لە پێناو گواستنەوە بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام پاریس سانجێرمان یانەی بەرشەلۆنەی بێ بەش كرد لە بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو بەرگریكارە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP