ڤیدۆ.. جەزائیر سەركەوتنی بەسەر سەنیگال تۆماركرد
7/19/2019 11:46:00 PM 3881 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
لە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا هەردو هەڵبژاردەی سەنیگال و جەزائیر بەرامبەر یەكتر وەستانەوە.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا، یاریزانانی هەڵبژاردەی جەزائێر زۆر بە خێرای سەركەوتو بون لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن و لە رێگەی بەغداد بونجاحەوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد لە خولەكی دوە یارییەكەدا، نیوەی یەكەمی یارییەكە بەو ئەنجامە و لە بەرژەوەندی جەزائیرییەكان كۆتاییهات.
لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی سەنیگال هەوڵێكی زۆریاندا لە پێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەو فشاری زۆریان خستە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی جەزائیر، بەڵام بێ سود بو.
سەرئەنجام یاریەیكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی جەزائیرییەكان كۆتای هات و بەو بردنەوەیەش نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقایان بەدەستهێنا بۆ جاری دوەم لە مێژوی هەڵبژاردەكە.