داوا لە ئیكاردی دەكرێت لە واندا جیاببێتەوە

7/18/2019 4:00:00 PM 5341 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی ئەو كێشانەی لە وەرزی رابردو واندای بەرێوبەری كارەكانی ئیكاردی و هاوسەری ئەو یاریزانە لەگەڵ ئینتەرمیلان دروستی كرد، لە ئێستادا یانەكە پشتی كردۆتە ئەو یاریزانەو لە دۆخێكی خراپدایەو تا ئیستادا داهاتوی لەگەڵ یانەكە ئاشكرانیە و كۆنتی راهێنەریش رەتیدەكاتەوە پشت بە تواناكانی ببەستێت.

واڵتەر ساباتینی بەرێوبەری وەرزشی پێشوی یانەی نێراتزۆری دەڵێت.. كێشەی ئیكاری لە ئێستادا لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان، هۆكارەكەی تەنها واندای خێزانیەتی.

لە بارەی چارەسەركردنی كێشەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینە لەگەڵ یانەكەی ساباتینی دەلێت.. باشترین چارەسەر بۆ ئیكاردی ئەوەیە لە واندا جیا ببێتەوەو خانمێكی دیكە بكاتە هاوسەری خۆی، ئیكاردی گەنجێكی نایابە بەراستی پێویستی بەوەیە لە واندا دور بكەوێتەوە.

لە ئێستادا ئیكاردی بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان دەناڵێنێت و لە پێكهاتەی یانەكەی دورخراوەتەوەو باس لەوەش دەكرێت كە یانەی یۆڤانتۆس یەكێكە لەو یانانەی گرنگی بە تواناكانی دەدات و هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لەو بارەیەوە بونی نیە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP