یۆڤانتۆس بیر لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید دەكاتەوە

7/18/2019 2:55:00 PM 8356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ ئەوەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و یانەی ئەتلەتیكۆی مەدریدی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی جەیمس رۆدریگزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام هێشتا گرێبەستێكیان پێشكەشی یانەی شاهانە نەكردوە كە جێگەی رەزامەندی ئەو یانەیە بێت.

رۆژنامەی ئاس رایگەیاندوە كە یانەی یۆڤانتۆس بیر لە گواستنەوەی جەیمس رۆدریگز دەكاتەوەو لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ڕفاندنی ئەو یاریزانە لە نێو چنگی سیمیۆنی و كارلۆ ئەنچیلۆتی كە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكانیان.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەكانی مەدرید ئاشكرایان كردوە كە یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید لاری نیە لە پێدانی 50 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەی، بەڵام پێدەچێت بەهۆی یۆڤانتۆسەوە رۆدریگێز ئەتلەتیكۆ مەدرید رەتبكاتەوە.

هەرچی یانەی ناپۆلیشە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام ئیدارەی یانە آیتاڵییەكە قكار بۆ ئەوە دەكات كە ئەو یاریزانە بە شێوەیی خواستن بگاوازێتەوەو لە كۆتایی وەرزدا تەواوی بەهای گرێبەستەكەی بداتە یانەی ریاڵ مەدرید و ئەو یانەیەش ئەو بیرۆكەیە رەتدەكاتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP