یەكەم لێدوانی دی لێخت لە یانەی یۆڤانتۆس

7/18/2019 2:16:00 PM 4916 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دوای پەیوەندی كردنی بە ریزەكانی یانەی یۆڤانتۆسەوە یەكەمین لێدوانی داو هۆكاری پەیوەندیكردنی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە ئاشكراكرد.

دی لێخت لە لێدوانێكیدا وتی.."من لە منداڵیمەوە سەرسامی بەرگریكارانی ئیتاڵیام، بە تایبەت  بارێزی و ماڵدینی و نێستا و كەنەفارۆ، هەرلەبەر ئەو هۆیەش بو كە یۆڤانتۆسم هەڵبژارد".

دی لێخت درێژەی بە قسەكانیدا وتی.."لە راستیدا من عاشقی ئەو شێوازە بەرگرییەم، كە ئیتاڵییەكانی پێ ناسراوە، بۆیە ویستم لە رێگەی یۆڤانتۆسەوە سود لەو شێوازەی ئەوان وەربگرم و زیاتر تواناكانم بەرەو پێش بچێت".

لە بارەی یانەكەی پێشوییەوە دی لێخت وتی.." من بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ ئەیاكس بوم و 10 ساڵی ژیانی خۆم لەوێ بەرێكردو سێ ساڵە یاریی بۆ تیمی یەكەمی یانەكە دەكەم، بەڵام ئیتر كاتی ئەوە هاتبو هەنگاوێكی دیكە بنێم و ماڵئاوای لە ئەیاكس بكەم".

لە كۆتایدا بەرگریكارە لاوەكەی هۆڵەندا وتی.. " رۆیشتنی من لە ئەیاكس بێگومان خۆشی و ناخۆشی خۆی هەیە، بەڵام ئیتر ژیان هەمیشە بەو شێوەییەو ماڵئاوای كردنی تێدایە، پێدەچێت رۆژێك بێت جارێكی دیكە بگەڕێمەوە ئەیاكس و لەوێ درێژە بە یاریكردن بدەم".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP