چوار وڵات پێكەوە داوای مۆندیالی 2030 دەكەن

7/18/2019 11:48:00 AM 4369 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چوار وڵاتی ئەمریكای باشور پێكەوە مەلەفێك رێكدەخەن لە پێناو میوانداری كردنی یارییەكانی مۆندیالی 2030.

سەرۆكی وڵاتەكانی ئەجەنتین و چیلی و پاراگوای و ئۆرۆگوای پێكەوە لە سانتای ئەرجەنین كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداو رێكەوتن لەسەر ئەوەی كە مەلەفێكی هاوبەش پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی بكەن لە پێناو گواستنەوەی یارییەكانی جامی جیهانی 2030.

دو مۆندیالی داهاتو دیاریكراوە كە شێوازی بەرێوەچونیان چۆن دەبێت، كە مۆندیالی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مۆندیالی 2026یش به‌ هاوبه‌شی له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیكه‌وه‌ میوانداری ده‌كرێت.

بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030، كه‌ پێشتر هه‌رسێ وڵاتی ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای و پاراگوای له‌ ساڵی 2018 له‌سه‌ری رێككه‌وتبون، بەڵام لە نوێترین هەنگاودا چیلی به‌فه‌رمی بووه‌ به‌شێك له‌ دۆسیه‌ی هاوبه‌شی نێوان وڵاتانی ئه‌مریكای باشور و لەوبارەیەوە رێككەوتنی لەگەڵ ئەنجامداون.

مەلەفی هاوبەشی لە میوانداری كردنی یارییەكانی مۆندیال لای فیفا پەسەندەو هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن كە یارییەكانی مۆندیال بەردەوام بە هاوبەشی بەرێوە بچێت و گرنگی زیاتریش بەو مەلەفانە دەدرێت كە بە هاوبەشی پێشكەش دەكرێن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP