هاندەرێك داوای گەرانەوەی رۆناڵدۆ لە پێرێز دەكات

7/16/2019 5:51:00 PM 16494 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی فلۆرەنتینۆ پێرێز وەڵامی هاندەرێك دەداتەوە كە هاوار لە پێرێز دەكات و داوای گەرانەوەی رۆناڵدۆی لێدەكات بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

لە كاتی گەیشتنی بە كەندا بۆ سەردانیكردنی یاریزانانەكانی یانەی ریاڵ مەدرید، هاندەرێكی یانەی شاهانە پێرێز دەبینێت و دەڵێت.. " سەرۆك، تكایە رۆناڵدۆ بگەڕێنەوە بۆ ریاڵ مەدرید و با لەوێ واز لە یاریكردن بهێنێت".

پێرێزیش وەڵامێكی ئاگرینی ئەو هاندەرە دەداتەوەو دەلێت.. " ئێمە هازاردمان هەیە"، كە ئەمەش ئاماژەیەكی رونە بۆ ئەوەی سەرۆكی یانەی شاهانە نیازی گەرانەوەی ئەو یاریزانەی نیە بۆ ریزەكانی یانەكەی.

ریاڵ مەدرید تا ئێستا و لە مێركاتۆی هاوینەدا پێنج گرێبەستی ئەنجام داوە كە پێك دێن لە هازارد و لۆكا یۆڤیچ و رۆدریگۆ بۆ هێڵی پێشەوەو مێندی و میلیتاویش لە هێڵی بەرگری. 


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #رۆناڵدۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP