گرێبەستی چوارەم بۆ بەرشەلۆنە

7/16/2019 11:02:00 AM 18381 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تا ئێستاو بە شێوەیەكی فەرمی سێ گرێبەستی بۆ تیمی یەكەمی یانەكەی ئەنجامداوەو لە گرێبەستی چوارەم نزیكە كە هەوڵ بۆ گواستنەوەی جونیۆر فیرپۆی یاریزانی یانەی ریاڵ بیتێس دەدات.

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە تواناكانی جونیۆری بەرگریكاری باڵی چەپی یانەی ریاڵ بیتێس دەدات و لە هەوڵی وەرگرتنی رەزامەندی كاربەدەستانی یانەی ریاڵ بێتیسە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

ئیدارەی ئەو یانەیەش بۆ دەستبەرداربونیان لەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵانە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەكەن و بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكەش دەیانەوێت میرەندای یاریزانی لاوی یانەكەیان بخەنە نێو گرێبەستەكەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە مێركاتۆی هاوینەدا و تا ئێستا فرانكی دی یۆنگی گواستۆتەوە لە هێڵی ناوەند لەگەڵ گریزمان لە هێڵی پێشەوەو هەروەها نیتۆی گۆڵپارێزی بەرازیلی گواستەوەو دەیەوێت چوارەم گرێبەستیشی لە هێڵی بەرگری بێت، لە پێناو نۆژەنكردنەوەی سەرجەم هێڵەكانی یانەكەی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP