بەرشەلۆنە یاریزانێكی نوێی گواستەوە

7/15/2019 6:05:00 PM 18946 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ بەهێزكردنی تیمەكانی یانەكەی و لەگەڵ ئەوەی چەند یاریزانێكی بۆ تیمی یەكەمی یانەكەی گواستۆتەوە یاریزانی لاو و بەهرەمەندی نوێ بۆ ریزەكانی تیمی دوەمی یانەكەشی دەگوازێتەوە.

لە نوێترین هەنگاویاندا بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە بەهرمەندێكی ژاپۆنیان بۆ یانەكەیان گواستەوە بە ناوی هیرۆكی ئەب، ئەم یاریزانە تەمەنی تەنها 20 ساڵەو لە ریزەكانی یانەی كاشیما ئینتلەێرسی وڵاتەكەی یاریی دەكات.

هیرۆكی یاریزانی هێلی ناوەندی دواوەی یاریگایەو بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشی كرد لە یارییەكانی وەرزی رابردو بوە جێگەی بایەخ و گرنگی لای زۆرێك لە یانەكانی ئەوروپا و سەرئەنجام یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتو بو لە گواستنەوەی و لە سەرەتادا لە تیمی دوەمی یانەكە یاریی دەكات. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP