ئینتەرمیلان ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدریدی دەوێت

7/15/2019 5:05:00 PM 7403 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەپرسانی یانەی ئینتەرمیلان لە هەوڵی ئەوەدان كە هێرشبەرێكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بگوازنەوە لە پێناو ئەوەی ریزەكانی یانەكەیان بە شێوەیەكی زۆر باش بۆ وەرزی داهاتو ئامادە بكەن.

رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە یانەی ئینتەرمیلان لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ كۆنتی هەوڵ بۆ گواستنەوەی گاریس بەیلی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەدەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە یانەی شاهانە بۆ دەست بەردار بون لەو یاریزانە داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەكات لەو یانەیەی كە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

گاریس بەیل یەكێك بو لەو یاریزانانەی كە لە لیستی فرۆشراوەكانی یانەی ریاڵ مەدرید بو، بەڵام ئەو یاریزانە داوای لە بەرپرسانی یانەكەی گردوە كە رێگە بە مانەوەی بدەن و ئەمیش بەڵێن بدات كە هەڵسو كەوتەكانی باشتربكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP