كاریكاتێر.. نێیمار سەرۆكی پاریس سانجێرمان توڕەدەكات

7/14/2019 6:39:00 PM 13989 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەهۆی لێدوانێكیەوە سەرۆكی یانەكەی توڕە دەكات و هاندەرانی پاریسیش لەخۆی دەتۆرێنێت.

لە پرسیاری ئەوەی كە گرنگترین یاریی لە ژیانی پیشەگەریدا كام یاریی بوە؟ نێیمار لە وەڵامدا وتی.. ئەو یارییە بو كە توانیمان ریمۆنتادا بەسەر یانەی پاریس سانجێرمان تۆماربكەین كاتێك من یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بوم.

ئەم قسەیەش لە نێو راگەیاندنەكانی ئەوروپادا دەنگدانەوەیەكی زۆری هەبو، چونكە ئەو یاریزانە خۆی لە ئێستادا لە یانەی پاریس سانجێرمان یاریی دەكات و دژی یانەكەی خۆی قسەیكردوە، كە ئەم قسانەش بە تەواوی ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمانی توڕە كردوەو مێشكی بەدەست نێیمارەوە كوڵاوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP