مۆرینیۆ لەبارەی داهاتویەوە هاتە دەنگ

7/14/2019 3:57:00 PM 2841 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری پێشوی یانەی مانچستەر یونایتد لە بارەی داهاتوی خۆیەوە دەدوێت و باس لە گەرانەوەی دەكات بۆ نێو یاریگاكان.

راهێنەری پورتوگالی خۆزێ مۆرینۆ لە بارەی كاری داهاتوییەوە قسە دەكات و دەڵێت.. من برسیم بۆ تۆپی و پێ و دەمەوێت بگەڕێمەوە نێو یاریگاكان، بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەیەك كار بكەم كە لەگەڵ شێوازی من بگونجێت.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مۆرینیۆ وتی.. نابێت بە خێرای بڕیاری گەرانەوە بدەم بۆ كاری راهێنەرایەتی، راستە تامەزرۆی گەرانەوەم، بەڵام بە دوای یانەكەی گونجاو دەگەرێم كە پرۆژەیەكی نوێ هەبێت.

مۆرینیۆ دواین كاری راهێنەرایەتی لەگەڵ یانەی مانچستەریونایتد بو كە لە زستانی رابردو لە پۆستەكەی دورخراییەوە بەهۆی خراپی ئەنجامەكانیەوەو لەو كاتەوە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی هیچ یانەیەكی وەرنەگرتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP