مانچستەریونایتد نرخی كۆتایی پۆگبا دەداتە ریاڵ مەدرید

7/13/2019 4:45:00 PM 6845 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد بە هیچ شێوەیەك ئامادەنین لە بەهای پۆگبا كەمبكنەوە لە پێناو ئەوەی ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد نرخی كۆتایی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەكەیان بە یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاندوەو ئامادە نین بە كەمتر لە 180 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەو ئەستێرە فەرەنسیە بن بۆ یانەی شاهانە.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە یانەی شاهانە تەنها بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەرخان كردوەو ئامادەی تیادا نیە زیاتر لەو بڕە پارەیە بدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

زینەدین زیدانیش زۆر لە سەرۆكی یانەكەی دەكات بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بگوازنەوە، بەڵام فلۆرەنتینۆ بەهۆی زۆری نرخی ئەو یاریزانەوە نایەوێت لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەردەوام بێت.

یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ ئەوەی كێبركێی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكرد لە پێناو گەرانەوەی پۆگبا بۆ یانەكەی، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەكەیەوە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە پاشگەزبۆوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP