رۆجێر لە ژمارەیەكی گەورە نزیك بۆتەوە

7/13/2019 2:35:00 PM 2052 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی رۆجێر فێدرێری سویسری سەركەوتنی بەسەر رافائیل نادالی ئیسپانی بەدەستهێنا، لە ئێستادا ئەو یاریزانە نزیكە لەوەی جارێكی دیكە نازناوی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن بەدەستبهێنێت.

مایسترۆ بە سەركەوتنی بۆ یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن له‌ شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌ی نازناوه‌كان نزیكه‌ كه‌ تا ئێستا 101 نازناوی هه‌یه‌ ژماره‌ی پێوانه‌ی 107 نازناوه لە سەرجەم پاڵەوانێتیەكانی تێنسی سەر زەوی.
‌ 
رۆژی یه‌كشه‌ممە رۆجێر فێدرێر به‌رامبه‌ر دیۆكۆڤیج یاری کۆتایی ژمارە 31 لە پاڵەوانیەتیەکانی گراندسلام ئه‌نجام ده‌دات، له‌ پاڵه‌وانیتی ویمبڵدۆنیش یاری كۆتایی ژماره‌ 12 ئه‌نجام ده‌دات، تا پێش ئەنجامدانی ئەو یارییە، فێدرێر خاوەنی 20 نازناوە گراندسلامە و دیۆكۆڤیچیش 15 جار نازناوی چوار پاڵەوانێتییە مەزنەكەی بەدەستهێناوە.


نیشانەکردن :

#تێنسی سەرزەوی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP