مێسی بوە باشترین یاریزانی ساڵ

7/11/2019 6:15:00 PM 23356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە ئەنجامدانی راپرسیەكدا لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە زۆرینەی دەنگ وەك باشترین یاریزانی ئەمساڵ دیاریكرا.

ساڵانە لە شاری كالیفۆرنیای ئەمریكا راپرسییەك ئەنجام دەدرێت بۆ پێدانی خەڵاتێك بە ناوی (ESPY)ە. بۆ باشترین  وەرزشەوانانی كوڕ و كچ، وە چەندین خەڵات تێیدا دەخشرێتەوە.

مێسی بە بەدەستهێنانی 80 هەزار دەنگ لە نێو وەرزشەوانە كوڕەكاندا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بۆ ساڵی 2019، دوا بەدوای ئەویش كریستیانۆ رۆناڵدۆ پلەی دوەمی بەدەستهێناوەو ئەستێرەی لاوی فەرەنسیش كیلیان مباپێ رێزبەندی سێیەمی گرتوە.


نیشانەکردن :

#مباپێ #مێسی #کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP