یۆڤانتۆس كۆتایی بە گرێبەستی دی لێخت هێناوە

7/11/2019 4:05:00 PM 2513 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی سەركەوتو بوە لە بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانی لاوی یانەی ئەیاك ئەمستردام ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و تۆڕی میدیاسپۆرتی ئیتاڵی رایانگەیاندوە كە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس دواجار رەزامەندی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندیان بەدەستهێناوە لە پێناو گواستنەوەی ماتیاس دی لێختی كاپتنی یانەكە بۆ ریزەكانی یانەی بیانكۆنێری.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەكەن كە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی یۆڤانتۆس بە گرێبەستێكی 67 ملیۆن یۆرۆی ئەنجامدراوەو هەردو یانەش لەسەر ئەو بڕە پارەییە رێكەوتون، تەنها ئەوەندە ماوە كە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە شێوەیەكی فەرمی لە لایەن یانەی یۆڤانتۆسەوە ڕابگەیەنرێت.

پێشتر راگەیاندنەكانی ئیتاڵیا باسیان لەوە كردوە كە بە هاتنی دی لێخت بۆ یانەی یۆڤانتۆس ئیدارەی ئەو یانەیە ساڵانە 13 ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئەو یاریزانە وەك موچەی ساڵانە. یاریزانەكە و كاربەدەستانی یۆڤانتۆس هەر زو لەسەر مەرجەكانی نێوانیان رێكەوتون و ئەوەی گرێبەستەكەی دواخستوە یانەی ئەیاكس ئەمستردامە كە ئامادە نەبو بە كەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP