ڕیڤاڵدۆ باس لە خەڵاتی تۆپی زێڕینە دەكەن

7/11/2019 12:13:00 PM 7059 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ریڤاڵدۆی بەرازیلی و یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەرازیل پشگیری لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات بۆ ئەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕینی پێبدرێت.

مێسی لەگەڵ ئەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەكانی ئەم وەرزە بە ئاستێكی بەرز دەركەوتن، بەڵام لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراود بە یانەی لێڤەرپوڵ دۆڕا و سەركەوتو نەبون لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ.

لەگەڵ ئەوەشدا مێسی لە یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا سەركەوتنی بەدەست نەهێنا لە گەیشتن بە نازناوەكەو بە دو گۆڵی بێ وەڵام لەسەر دەستی هەڵبژاردەی بەرزایل شتكستیان هێنا و پاشان بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی چیلی پلەی سێیەمی پاڵەوانێتێتیەكەیان بەدەستهێنا.

ریڤاڵدۆ لە نێوترین لێدوانیدا دەلێت.. بە رای من خەڵاتی تۆپی زێڕین خەڵاتێكی تاكە كەسیە، كاتێك یاریزانێك بە تەمەنی 32 ساڵییەوە بتوانێت ئەو ئاستە پێشكەش بكات، كەسی دیكە هێندەی ئەو شایستەی ئەو خەڵاتە نیە، بە رای من پێویستە مێسی تۆپی زێڕین بەرێتەوە، بەهۆی ئەو ئاستەی لە ساڵی 2019 پێشكەشی كردوە.

ئەو یاریزانەی پێشوی بەرشەلۆنە وتیشی.. راستە مێسی چامپیۆنس لیگی بەدەستنەهێناوە، بەڵام شایستەی خەڵاتی تاكە كەسیە، كۆمەڵێك گۆڵی زۆری تۆماركردوە شایستەی ئەو خەڵاتەیە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP