نۆڤاك دیۆكۆڤیچ لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە

7/10/2019 6:10:00 PM 986 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەر زەوی كە بە یەكێك لە چوار پاڵەوانێتیە مەزنەكەی تێنسی سەر زەوی هەژمار دەكرێت، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و ریزبەندی یەكەمی جیهان لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە بەرامبەر دێڤید گۆڤینی بەلجیكی یاریی كرد.

نۆڤاك زۆر بە ئاسانی بە سێ كۆمەڵەی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر ئەو یاریزانە بەلجیكیە بەدەستهێناو خۆی گەیانەدە قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە، خاڵی كۆمەڵەكانیشی (6-4 و 6-0 و 6-2) بون.

دیۆكۆڤیچ لە نیوەی پێش كۆتایی بەرامبەر براوەی رۆبرتۆ باوتیستا ئەگۆست و گاودیۆ بیلا ئەرجەنتینی  یاریی دەكات.


نیشانەکردن :

#تێنسی سەرزەوی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP