یەكەم لێدوانی میلیتاو وەك یاریزانی نوێی ریاڵ مەدرید

7/10/2019 5:35:00 PM 2725 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یاریزانێكی دیكەی بە هاندەران و میدیاكانی جیهان ناساند كە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام دابو كە ئەویش میلیتاوی یاریزانی پێشوی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بو.

میلیتاو داوی ناسندنی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی.. گومانم نەبو لەوەی پەیوەندیم بە باشترین یانەى جیهانەوە کردوە، سوپاس بۆ خوا گەیشتمە باشترین یانە لە جیهان، لە پۆرتۆ قسەم لەگەڵ پیپی و کاسیاس كرد، ئەوان زۆر شتیان لەسەر ریاڵ مەدرید بۆ باسکردم، هەر بۆیە بەهیچ شێوەیەک دودڵ نەبوم و ریاڵ مەدریدم دەستبەجێ هەڵبژارد.

لە درێژەی قسەكانیدا ئەو یاریزانە نوێیەی یانەی ریاڵ مەدرید وتی.. سەرەتا لە ساوپاولۆی بەرازیلی دەستم پێكرد پاشان پۆرتۆ، ئێستاش لە ریاڵ مەدرید، هیوادارم بتوانم ئەو پەری ئاستی بەرزی خۆم پێشکەش بکەم، وە من بەردەوام ئارەزی ركابەری دەكەم و ریاڵ مەدرید دەرفەتێكی باشە بۆ بەردەوام بون لە ركابەری.

لە كۆتایدا میلیتاوی بەرازیلی وتی.. بەپەرۆشم بۆ بینینی زیدان و هەرژمارەیەكیش وەرگرم لام گرنگ نیە، گرنگترین شت ئەوەیە زۆر بە باشی راهێنان بكەم و زیدانی راهێنەر لێم رازی بێت و ئەوە ئەنجام بدەم كە ئەو داوام لێدەكات، بەردەوام وا یاریی دەكەم كە یاریی كۆتایمانە، هەمو هەوڵێك دەدەم بۆ دڵخۆشكردنی هاندەرانی یانەی شاهانە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP