گومان هەیە لە مانەوەی مباپێ لە پاریس سانجێرمان

7/10/2019 1:03:00 PM 7793 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆناردۆی بەرێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند كە ناتوانێت دڵنیای مانەوەی مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی یانەكە بداتە هاندەرانی پاریس سانجێرمان.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی لۆپاریزیانی فەرەنسی بەرێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان لیۆناردۆی بەرازیلی وتی.. لەگەڵ ئەوەی مباپێ یاریزانێكی زۆر گرنگە بۆ یانەكەمان، بەڵام تا ئێستا نازانم ئەو یاریزانە گرێبەستەكەی لەگەڵمان نوێ دەكاتەوە یاخود نا.

هەروەها لیۆناردۆ وتی.. مباپێ یەكێكە لە یاریزانە خۆشەویستەكانی یانەكەو بە شیوەیەكی زۆر باش و لە كاتی خۆیدا پەیوەندی بە یانەكەمانەوە كردوە بۆ خۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ، بەراستی یاریزانی لەو شێوەیە بۆ هەر تیپێك گرنگی خۆی هەیە.

بەڵام لە بارەی داهاتوی ئەو یاریزانە لە یانەكە لیۆناردۆ وتی.. من تا ئێستا دڵنیا نیم لە بارەی مانەوەی مباپێ لە یانەكە، بۆیە ئەگەر لە شتێكیش دڵنیا نەبم ناەمەوێت قسەی لەسەر بكەم.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا پێشتر باسیان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكرد بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام ئیدارەی یانەی شاهانە ئەو یاریزانەی خۆستۆتە پلانی داهاتوی یانەكەو نیازی نیە ئەمساڵ هەوڵی گواستنەوەی بدات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP