مانچستەرسیتی سورە لەسەر گواستنەوەی یاریزانێكی یۆڤانتۆس

7/9/2019 6:24:00 PM 3534 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەرسیتی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی بەرگریكارێكی یانەی یۆڤانتۆس.

پێشتر یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستێكی پێشكەشی یانەی یۆڤانتۆس كرد لە پێناو گواستنەوەی جواو كانسێلۆی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، بەڵام ئیدارەی یانە ئیتاڵییەكە  گرێبەستەكەی مانچستەرسیتی رەتكردەوە.

لە ئێستادا ئەو یانەیە جارێكی دیكە گرێبەستێكیان بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی یۆڤانتۆس كردوەو بۆ ئەوەی كارەكانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە جێبەجێ بكەن و چاوەڕێی وەڵامی یانەی یۆڤانتۆسن.

كانسێلۆی پورتوگالی یەكێكە لە بەرگریكارە لاوەكان و لە باڵی راستی یاریگا یاریی دەكات و بەهۆی سەرسامی گواردیۆلا بە تواناكانی ئەو یاریزانە داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردوە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP