كاریكاتێر.. لە پاریس گەران بە دوای نێیمار بەردەوامە

7/9/2019 3:25:00 PM 9618 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نێیمار داسیلڤای بەرازیلی بەشداری یەكەمین مەشقی ئامادەكاری یانەكەی نەكرد بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتو، یانە پاریسیەكە هاتە دەنگ و بەیاننامەیەكیان بڵاوكردوە.

لیۆناردۆی بەرێوبەری وەرزشی ئەو یانە فەرەنسییە دەڵێت.. نێمار دەیەوێت یانەكەی بەجێبهێڵێت و بەرشەلۆنەش تاكە یانەیە داوای ئەو یاریزانەی كردوە، بەڵام نێیمار سێ ساڵی گرێبەستەكەی ماوە كۆتایی بێت و هەركات بۆ هەموان گونجاو بو ئەو كاتە ئەو یاریزانە یانەكەی جێدەهێڵێت.

ئەو یاریزانە لە ئێستا دا خۆی لە یانەكەی شاردۆتەوەو ئامادە نیە بگەرێتەوە پاریس،  هەروەها بە سەرۆكی یانەكەشی راگەیاندوە كە ئامادەنیە بگەرێتەوە پاری سانجێرمان.

هەربۆیە لە ئێستادا ئەو یاریزانە بۆتە باسی گەرمی میدیاكان و چەندین لێكدانەوە بۆ دوركەوتنەوەی ئەكرێت و كاریكاتێرێكی لەسەر كراوە كە نێیمار لە لایەن پاریسییەكانەوە یەكێكە لە داواكراوەكان و هەمو جێگایەك بە دوایدا دەگەڕێن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP