مۆرینیۆ گرێبەستێكی گەورە رەتدەكاتەوە
7/7/2019 4:42:00 PM 7970 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
یانەیەكی چینی گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشوی یانەی مانچستەریونایتد دەكات لە پێناو وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی كردنی یانەكەیان.
سكای سپۆرت لە هەواڵێكیدا رایگەیاند.. كە یانەی گوانزۆی چینی گرێبەستێكیان پێشكەشی جۆزێ مۆرینیۆ كردوە بە موچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام دەست بەجێ ئەو راهێنەرە پورتوگالییە رەتیدەكاتەوە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی ئەو یانەیە وەربگرێت.
پێشتر یانەی نیوكاسڵ یونایتدیش گرێبەستێكیان پێشكەشی ئەو راهێنەرە كردبو، بەڵام، مۆرینیۆ وتی.. نامەوێت بچمە یانەیەكەوە كە لە پێناو پلەی حەوتم و هەشتەمی پریمەرلیگ بجەنگم.
گەربێت و مۆرینیۆ بە گرێبەستەكەی یانە چینییەكە رازی بوایە ژمارەیەكی پێوانەی تۆمار دەكردو دەبوە گرانترین راهێنەر لە مێژوی تۆپی پێدا.