دیێگۆ كۆستا نزیكە لە گەرانەوەی بۆ پریمەرلیگ

7/7/2019 3:59:00 PM 5230 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی لە هەواڵێكیدا رایگەیاندوە كە یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی پلان بۆ گواستنەوەی دیێگۆ كۆستای یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دادەنێت.

ئەگەری هەیە لە مێركاتۆی ئەم هاینەدا ئەو یاریزانە ئیپانیە ریزەكانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جێبهێڵێت، چونكە ئەو یاریزانە بەهۆی رەفتراە نەشیاوییەكانیەوە لە یارییەكانی وەرزی رابردو هەشت یاری لە خولی آیسپانی دورخراییەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یاریزانە نەیتوانی ئاستی راستەقینەی خۆی پێشكەش بكات.

لە مێركاتی هاوینەدا تا ئێستا یانەی ئیفەرتۆن تەنها ئەندریە گۆمێزی لە هێڵی ناوەند و جوناس لۆسڵی گۆڵپارێزی گواستۆتەوە" بەڵام سەرۆكی یانەكە فەرهاد مشی دەیەوێت یاریزانێكی گەورە بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.

دیگۆ كۆستا پێشتر لە پریمەرلیگ یاری كردوەو لەگەڵ چیڵسی بەشداری 120 یاریی كردوەو 59 گۆڵیشی تۆماركردوە، لە ئێستاشدا یانەی ئیڤەرتۆن ئامادەی بڕی تەواوكاری گرێبەستەكەی بدات و لەگەڵ موچەی ساڵانەی لە پێناو گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ پریمەرلیگ.


نیشانەکردن :

#ئەتلەتیکۆ مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP