یەكێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین سكاڵای هەیە

7/6/2019 11:23:00 AM 15056 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

يەكێتى تۆپى پێى ئەرژەنتين بە فەرمى داواى لە يەكێتى تۆپى پێى ئەمريكاى باشور كرد تۆماری دەنگى قسەكردنى نێوان ناوبژيوان و تاقمى ڤاريان بۆ بنێرن.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرژەنتین پێی وایە ئەو بێدەنگییەى یەکێتیی تۆپی پێی ئەمەریکاى باشور و وەڵام نەدانەوەى بەیاننامەکەى پێشو گومانەکانی زیاتر کردووەو گەر پێش کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتیەکە وەڵام نەدەنەوە رێکاری یاسایی دیكە دەگرنەبەر.

 لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەی ئەوە دەكەن دۆسییەکە گەورەتر دەکەن و سكاڵاكەیان دەگەییەنە دەست فیفا، بۆ ئەوەی یەكێتنی تۆپی پێی جیهانی دەست بە لێكۆڵێنەوە بكات لەوبارەییەوەو راستی روداوەكان دەربخات. 

تابیای سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرەنتین رایگەیاندوە كە ئەوان هەمو رێگایەك دەگرنبەر، تا ئەو كاتەی مافی خۆیان وەرنەگرن دەست هەڵناگرن و دەبێت بزانین بۆچی پشت بە ڤار نەبەستراوەو هۆکار و کێشەکان چی بون.

یارییەكانی ئەرژەنتین لە پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا بەرامبەر بەرازیل زۆرترین دەنگۆی دروستكرد و مێسی دوای یارییەكە وتی دو لێدانی سزامان بۆ نەگیراوەو نازانین بۆ ناوبژیوان نەگەراوەتەوە بۆ سیستەمی ڤار.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP