مانچستەرسیتی ئەستێرەیەكی مەدریدی گواستەوە

7/4/2019 2:28:00 PM 9667 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بە شێوەیەكی فەرمی یاریزانێكی یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەكەی گواستەوە.

یانەی مانچستەرسیتی لە پێگەی فەرمی خۆی ئاشكرایكردوە.. كە رۆدری یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەكانی یانەكەی گواستەوە لە پێناو خۆ ئامادەكردن بۆ یارییەكانی وەرزی داهاتوی پاڵەوانێتییەكانی ئینگلتەرا و ئەوروپا.

رۆدری ئیسپانی تەمەن 23 ساڵ لە هێڵی ناوەند یاری دەكات و وەرزی رابردو ئاستێكی نایابی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كردو هەر ئەمەش بوە هۆكای ئەوەی كە ئەو یاریزانە بێتە جێگەی گرنگی لای گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی كار بۆ گواستنەوەی بكەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP