ئالڤێس ستایشی مێسی دەكات

7/4/2019 2:03:00 PM 7650 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دانی ئالڤێسی بەرازیلی و لە لێدوانێكیدا ستایشی مێسی دەكات و دەڵێت بەهۆی ئەو یاریزانەوە پێگەیشتوم و ناوبانگم پەیدا كردوە.

ئالڤێسی بەرگریكاری هەلبژاردەی بەرازیل لە ئینستاگرامی تایبەت بەخۆی وێنەیەكی خۆی لەگەڵ مێسی داناوە كە لە یاریی قۆناغی پیش كۆتایی كوپا ئەمریكا وێنەكە گیراوەو چەند قسەیەكی دەربارەی مێسی كردوە.

ئالێڤێس سەبارەت بە مێسی دەڵێت.. تۆپی پێ لەگەڵ ئەوەی سەركەوتنت پێدەبەخشێت، هەندێكجار دوچاری شكستیشت دەكات، بەڵام ئەوەی گرنگە نابێت رێز و خۆشەویستی لەدەستبدەیت بەرامبەر ئەوانەكەی كە رۆژێك بوە بونەتە هۆكار بۆ ئەوەی ناوبانگ دەركەیت و سەركەوتن تۆمار بكەیت و رۆڵیان هەبوە لەو رسق و رۆزییەی خودا پێی بەخشیویت.

ئەو یاریزانە بەرازیلە درێژە بە قسەكانی دەكات و ستایشی مێسی دەكات و دەڵێت.. سوپاس بۆ تۆ سوپاس بۆ ئەوەی پێت بەخشیم، شانازی بەوەوە دەكەم كە تۆ بەشێك بوی لە ژیانم. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP