یۆڤانتۆس ئەستێرەیەكی و بڕێك پارە دەدات لە پێناو پۆگبا

7/3/2019 5:42:00 PM 3757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت بە شێوەیەكی زۆر باش و بە گرێبەستێكی نوێ وە هەوڵەكانی دەست پێبكاتەوە بۆ گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت بە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕپێكردن پۆگبا بگوازێتەوەو لە بەرامبەریشدا دیبالا و بڕێك پارە بداتە ئیدارەی یانەی مانچستەریونایتد.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە یانەی مانچستەر یونایتد گرێبەستەكەی یانەی یۆڤانتۆسی رەتكردۆتەوەو دەیەوێت لەبەرامبەر دەست بەرداربونیان لە پۆگبا بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان دەست بكەوێت و یاریزانی نوێ بۆ یانەكە بگوازنەوە.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی یەكێكە لەو یانانەی گرنگیەكی زۆر بە گواستنەوەی پۆگبا دەدات، بەڵام وەك رۆژنامەكان باسی لێوە دەكەن ئەو یاریزانە زیاتر لە یانەی یۆڤانتۆسەوە نزیكە.

پاولۆ دیبالا بە تەواوی لە یانەكەی هەست بە بێ هیوای دەكات و لەو كاتەوەی رۆناڵدۆ روی لەو یانەیە كردوە ئەو هێرشبەرە ئەرژەنتینیە نەیتوانیوە ئاستی خۆی پێشكەش بكات و بەردەوام ئاستی یاریكردنی بەرەو دواوە ئەكشێتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP