ئەگەری هەیە سپیناخ لە یاریزانان قەدەغە بكرێت

7/2/2019 3:23:00 PM 5009 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لێكۆڵینەوەیەك لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە لەسەر كاریگەرییەكانی خواردنی سپیناخ بۆ یاریزانان و ئاشكرابوە كە خواردنی ئەو سەوزەیە هاوشێوەی مادەی وزە بەخشە بۆ یاریزانان.

لە وڵاتی ئەڵمانیا و لە زانكۆی بەرلین، چەند زانایەكی ئەڵمانی و ئوسترالی و ئیتاڵی بە هاوبەشی توێژینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر خواردنی سپیناخ، كە تێیدا ئەو زانایانە گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە مادەی ئێكدیسترۆن بە رێژەیەكی زۆر لە سەوزەی سپیناخدا بونی هەیە و كاریگەری گەورەی هەیە لە بەرزكردنەوەی توانای جەستەی یاریزانان.

ئەو زانایانە ئەوەشیان ئاشكراكردوە.. بەهۆی پێكهاتەی ئەو مادەیەی لە سپیناخدا هەیە كاریگەری بەهێز لەسەر خانەكانی ماسولكەی لەشی مرۆڤ دروست دەكات و هاوشێوەی مادە وزەبەخشە قەدەغەكراوەكانە.

دوای ئەم توێژینەوەیە ئەو زانایە راپۆرتێكیان بەرزكردۆتەوە بۆ ئاژانسی جیهانی دژ بە مادەی هۆشبەر و وزە بەخش، لە پێناو ئەوەی سەوزەی سپیناخ بخرێتە پاڵ مادە قەدەغەكراوەكان و نەهێڵدرێت یاریزانان و وەرزشەوانان بە گشتی بەكاری بهێنن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP