نێیمار لەكاربەدەستانی یانەكەی یاخی دەبێت

7/1/2019 4:06:00 PM 21204 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە بەرازیلەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەوروپا، بەڵام ئەو یاریزانە نیازی نیە بگەرێتەوە پاریس و راستەوخۆ دەچێتە شاری بەرشەلۆنە.

لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە نزیكە لە گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەی كە لە هاوینی 2017 بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە كرد.

رۆژنامەی سپۆرت ئەمرۆ ئاشكرایكردوە.. كە ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان داوایەكی ئاراستەی ئەو یاریزانە كردوە لە پێناو گەرانەوە و پەیوەندی كردنەوەی بە یانەكەی، بەڵام ئەو یاریزانە ئەو داوایەی بەرپرسەكانی یانەكەی رەتكردەوەو دەیەوێت لە بەرازیلەوە گەشت بكات بۆ شاری بەشەلۆنە بە بێ ئەوەی بگەرێتەوە بۆ پاریس سانجێرمان.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە یانەی پاریس سانجێرمان نایەوێت بە كەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ نێیمار بفرۆشێت، بەڵام ئیدارەی یانەی كەتەلۆنیەكە لە هەوڵی ئەوەدایە بە پێدانی یاریزانێك یاخود دوو یاریزان گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی كەمترین بڕە پارە بداتە یانە پاریسییەكە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP