چێڵسی لیستی یاریزانی دورخراوەكانی ئاشكرادەكات

7/1/2019 2:45:00 PM 5687 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی ئەمرۆ بە شێوەیەكی فەرمی دەرگای هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان بە روی یانەكاندا كراییەوە ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرایكردوە كە یانەكەی بۆ وەرزی داهاتو پێنج یاریزان لە ریزەكانی یانەكەی دوردەخاتەوە.

یانەی چێڵسی لە پێگەی تایبەتی خۆی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوكردۆتەوە كە پێك دێن لە گاری کاهیل، گۆنزالۆ هیگواین، راب گرین، ئیدواردۆ و کایل سکات، كە ئەم یاریزانانە  گرێبەستەکانیان کۆتایی هاتوە و بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام نابن و پێویستە لە مێركاتۆی هاوینە ڕو لە یانەیەكی دیكە بكەن.

لەگەڵ ئەوەشدا ئیدارەی یانەی لەندەنییەكە هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو یاریزانانەی یانەكەی خواستوە لە داهاتودا.

گاری كاهیل سورە لەسەر مانەوەی لە ئینگلتەراو گۆزالۆ هیگواینیش دەگەرێتەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس و ئەگەری هەیە لەوێوە بەرەو یانەی رۆما بڕوات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP