وه‌رزشوانێكی دیاری كوردستان كۆچی دوای كرد

6/30/2019 6:01:00 PM 4519 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

مه‌زۆ له‌شكری 10 رۆژ لەمەوبەر و لە روداوێكی هاتوچۆدا بە سەختی بریندار بوە، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر ماڵئاوایی یەكجارەكی له‌ هاوڕێ و وه‌رزشوانان كرد.

مەزۆ لەشکری یاریزانی دێرینی شاری هەولێر و پالەوانی عیراق و خاوەنی چەندین مەدالیایەکی زێر و زیو لە سەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا و عەرەبی لە یارییەکانی گۆرەپان مەیدان، تا كۆتایی تەمەنیشی لە وەرزشكردن بەردەوام بوەو بەردەوام لە شەقامە گشتییەكانی شاردا بینراوە، دوای ئەوەی چەند رۆژێک بەر لە ئێستا بە هۆی رووداوی هاتوچۆ بریندار بوو بەرە بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد

ئەم وەرزشكارە لە ساڵی له‌ 1947 له‌دایكبووه‌، خزمه‌تێكی زۆری بواری وه‌رزشی له‌ كوردستان كردووه‌، زیاتر خزمه‌تی به ‌وه‌رزشوانانی لاو تازه‌پێگه‌یشتووان ده‌كرد، به‌ تایبه‌ت له‌ بنكه‌ وه‌رزشییه‌كانه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌یان وه‌رزشوانی پێگه‌یاندووه‌، مه‌زرۆ جگه‌ له‌مانه‌ش ده‌ستی نووسینی هه‌بوو، خاوه‌نی په‌رتووكێك بوو له‌سه‌ر مێژوی وه‌رزشی شاری هەولێر.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP