بەرشەلۆنە لە دۆخێكی دارایی خراپدایە

6/30/2019 5:42:00 PM 8979 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی داهاتی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرادەكات كە لە وەرزی ئەمساڵ و تا ئێستا لە فرۆشتنی یاریزاناندا ئەو یانەیە دەستیكەوتوە.

لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی ئاس ناوی ئەو یاریزانانەی بەرشەلۆنەی ئاشكرا كردوە كە لە وەرزی ئەمساڵ ئیدارەی یانە كەتەلۆنیەكە فرۆشتونی بە یانەكانی دیكە لە گەڵ نرخەكانیان، كە بەكۆی بەهای ئەو یاریزانانە تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە تەنها (87.5) ملیۆن یۆرۆ دهاتی بوە.

كە یاریزانەكانیش پێك دێن لە ئەلكسێر (23) ملیۆن یۆرۆ، سیلیسین (35) ملیۆن یۆرۆ، گۆمێز (25) ملیۆن یۆرۆ، كاردونا (2.5) ملیۆن یۆرۆ، كاردونا (2.5) ملیۆن یۆرۆ و كوكوریلا (2) ملیۆن یۆرۆ.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە لە مێركاتۆی هاوینە هەوڵی گواستنەوەیان دەدات، بریتین لە (نێیمار داسیلڤا و ئەنتۆنیۆ گریزمان)كە نرخی گریزمان 120 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ ئەوەشدا پاریس سانجێرمان داوای 350 ملیۆن یۆرۆدەكات بۆ دەستبەرداربونیان لە نێیمار داسیلڤا.

رۆژنامەی ئاس باس لەوە دەكات كە یانەكە لە قەیرانێكی دارایی قوڵداو ساڵی رابردوش داهاتی ئەو یانەیە دوچاری كشانەوە بوە بە رێژەیەكی زۆر و ئەگەری هەیە ئەو یانەیە نەتوانێت گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP