ڤیدیۆ.. لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا ئۆرۆگواری ماڵئاوایكرد

6/30/2019 10:41:00 AM 7019 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا و لەدواهەمین یاریی قۆناغی دوەم هەلبژاردەی ئۆرۆگوای بەرامبەر هەڵبژاردەی پیرۆ وەستایەوە.

 

لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی هەردو هەڵبژاردە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بون لە پێناو دەستپێشخەری لە تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام سەركەوتو نەبون و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتای هات.

 

هەرچەندە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا  هەوڵێكی زۆریاندا لە پێناو تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام بە بیانوی ئۆفاسایدەوە سێ گۆڵی كاڤانی و هاوڕێكانی رەتكراییەوە.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایهات و لە پێناو دەستنیشانكردنی تیمی براوە، ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەكلاكەرەوەو یاریزانانی پیرۆ بە ئەنجامی (5-4) گۆڵ سەركەوتنیان بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگەر كردو لەو قۆناغەشدا روبەروی چیلی دەبنەوە.


نیشانەکردن :

#كوپا ئەمریكا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP