مباپێ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتدەكاتەوە

6/29/2019 4:48:00 PM 5516 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئەمرۆ ئاشكرایان كرد كە كیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یەكەمین هەنگاوی یانەكەی رەتكردەوە لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

رۆژنامەی ماركا ئاشكرایركدوە كە ئیدارەی یانەی پاریسییەكە لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵی دیكە گرێبەستی مباپێ نوێبكاتەوە كە خۆی گرێبەستەكەی لە هاوینی (2022)دا كۆتایی دێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە ئەو یاریزانە ئامادە نیە گفتوگۆ بكات لە بارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ئەو یاریزانە سورە بلەسەر جێهێشتنی یانەی پاریس سانجێرمان لە پێناو پەیوەندی كردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە ئەگەرێكی سەختە لە مێركاتۆی ئەمساڵدا مباپێ بتوانێت ریزەكانی یانەی پاریس سانجێرمان بەجێبهێڵێت، بە تایبەت دوای ئەوەی سەرۆكی یانەكە رەتیكردەوە رێگە بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە بدات و وتی .. بەرێژەی لە سەدا دوسەد ئەو یاریزانە لە پاریس دەمێنێتەوە.

مباپێ لە هاوینی 2017 لە یانەی مۆناكۆی فەرەنسییەوە بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵاتەوە كرد. 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP