رۆجێر فێدرێر باسی مێسی دەكات

6/29/2019 2:37:00 PM 5022 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆجێر فێدرێری سویسری و یاریزانی تێنسی سەر زەوی لە لێدوانێكیدا باس لە مێسی دەكات و سەرسامی خۆی دەردەبڕێت بە تواناكانی ئەو یاریزانە لە نێو یاریگاكاندا.

رۆجێر فێدرێر لە لێدوانێكیدا دەربارەی مێسی وتی.. ئەوەم خۆش دەوێت كە مێسی تۆپ لە قاچەكانیدا دەبێت، بەراستی ئەو باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لەمێژوی ئەو یارییەدا.

مایسترۆ لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتی.. ئەو دیمەنە زۆر لام خۆشەویستە كە مێسی تۆپی پێیەو جەستەی لار دەكاتەوەو بە تۆپەكەوە دەڕاوت، دەتوانێت یاریزانان تێپەڕێنێت و هاوشێوەی گولەیەك دەدردەچێت، ئەو بەردەوام چەندین خیار لەبەر دەمیدایە، ئامانجەكەی دیاری دەكات و یاریزانان تێدەپەرێنێت و لەگەڵ ئەوەشدا تۆپ ئاراستەی ئەو جێگایە دەكات كە خۆی مەبەستیەتی، بەراستی هیچ یاریزانێك نیە هاوشێوەی مێسی بێت.

لە ئێستادا رۆجێر فێدرێر سەرقاڵی بەشداریكردنە لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن و سبەی یەكەمین یاریی خۆی ئەنجام دەدات لەو پاڵەوانێتیە كە بە یەكێك لە چوار پاڵەوانێتیە مەزنەكەی تێنسی سەر زەوی هەژماردەكرێت.


نیشانەکردن :

#تێنسی سەرزەوی #مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP