ڤیدۆ.. چیلی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە كۆڵۆمبیای بردەوە

6/29/2019 9:59:00 AM 3639 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە هەڵبرادەی كۆڵۆمبیا و هەڵبژاردەی چیلی بەرامبەر یەك وەستانەوە .

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردو هەڵبژاردە هەوڵێكی زۆریاندا لە پێناو هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتری، بەڵام سەركەوتو نەبون و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەشدا هەمان سیناریۆی گێمی یەكەمی یارییەكە دوبارە بۆوەو هیچكام لە یاریزانانی ئەو دو هەڵبژاردەیە سەركەوتەو نەیون لە تۆماركردنی گۆڵ و كاتی یاسایی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتاییهات، هەرچەندە یاریزانانی هەڵبژاردەی چیلی لە یارییەكەدا دو گۆڵیان تۆماركرد، بەڵام سیستەمی ڤی ئەی ئاڕ گۆڵەكانی رەتكردەوە.

 

ئەنجامی یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی پێهات و یاریزانانی چیلی بە ئەنجامی (5-4) گۆڵ یارییەكەیان لە كۆڵۆمبیا بردەوەو خۆیان گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.


نیشانەکردن :

#كوپا ئەمریكا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP