ڤیدیۆ.. بەرازیل بە لێدانی یەكلاكەرەوە سەركەوتنی تۆماركرد

6/28/2019 9:24:00 AM 8704 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەیارییەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا و لە قۆناغی دوەمی ئەو پاڵەوانێتیەدا بەرەبانی ‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى، له‌سه‌ر یاریگه‌ى گریمیۆ له‌ قۆناغى هه‌شته‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رازیل روبەروی  پاراگواى وه‌ستاییه‌وە.

لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی بەرازیل ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بەڵام سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ هەڵبژاردەی بەرامبەر ‌و پاراگوایش بە هەمان شێوە، سەرئەنجام یارییەكە لە‌ كاتى ئاسایى به‌ بێگۆڵ كۆتایهات .

پاش په‌نا بردنه‌ به‌ر لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌رازیل توانى 4-3 یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و بگاته‌ قۆناغى نیوه‌ى كۆتایى .



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP