سیمیۆنی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدریدی دەوێت

6/27/2019 4:30:00 PM 11842 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی لە ئێستادا چاودێری دۆخی خامێس رۆدریگزی كۆڵۆمبی و یاریزانەی یانەی ریاڵ مەدرید دەكات و كێبركێی یانەی ناپۆلی دەكات لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا.

كادینا سێر لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە لە ئێستادا ئیدارەی یانەی ئەتلەتكۆ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەكانی بەردوامە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ لە نوێترین هەنگاویاندا كار بۆ گواستنەوەی خامێس رۆدریگزی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید دەكەن و ئەو یاریزانە لاری نیە لە گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە لە پێناو مانەوەی لە شاری مەدرید.

لە ئەگەری رۆیشتنی ئەو یاریزانەو پەیوەندی كردنی بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێتە دوەم یاریزانی یانەی شاهانە كە لە گواستنەوەكانی ئەمساڵدا ڕوی لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردوەو پێشتریش ماركۆس یۆرێنتی لە یانەی شاهانەوە روی لەو یانەیە كردبو.

جگە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یانەی ناپۆلی ئیتاڵی یەكێكی دیكەیە لەو یانانەی كە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە كۆڵۆمبیە دەدات و تەنانەس سەرۆكی یانەكە ئامادەی خۆی نیشان داوە بۆ ئەوەی درێسی ژمارە 10ی یانەی ناپۆلی پێبدەن كە ماوەی  30 ساڵە لەو یانەیە هەڵگیراوەو لە دوای مارادۆناوە هیچ یاریزانێك ئەو ژمارەیەی نەپۆشیوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP