ڤیدیۆ.. رۆنی لە ناوەڕستی یاریگاوە گۆڵ تۆمار دەكات

6/27/2019 10:40:00 AM 13113 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەكانی خولی ئەمریكی و لە یاریی نێوان دی سی یونایتد و ئۆرلاندۆ سیتی یاریزانی پێشوی یانەی مانچستەریونایتد  و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا واین رۆنی گۆڵێكی زۆر نایاب تۆماردەكات و تەواوی هاندەرانی نوێی نێو یاریگا شۆك دەكات.

یانەی ئۆرلاندۆ هێرشەكانی لەسەر دی سی یونایتد چڕكردۆتەوە و لەخولەكی (10)ی یارییەكەدا تۆپ دەگەرێتەوە دەگاتە رۆنی ئەو یاریزانەش پێش گەیشتنی بە هێڵی ناوەند و بە بێ ئەوەی تۆپە بوەستێنێت ئاراستەی گۆڵی ئۆرلاندۆی دەكات لە دوری (60) مەترەوەو گۆڵێكی نایابی پێ تۆماردەكات.

 ئەم گۆڵەی واین رۆنی گۆڵی ژمارە نۆی بو لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئەمریكا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP