مێسیەكەی ئێران هەواڵی دەستگیركردنی بەدرۆدەخاتەوە

6/26/2019 3:36:00 PM 8406 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی بەشێك لە میدیاكانی ئێران و رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەواڵێكیان لەسەر رەزا پەرستشی ئێرانی بڵاوكردوە كە گوایە رەزا بە ناوی مێسییەوە دەستدرێژی كردۆتە سەر 23 ئافرەت و بەوهۆیەشەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە، رەزا هاتە دەنگ و گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكردەوە.

رەزا پەرستشی ئێرانی دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە پەیامێكی ڤیدیۆی بڵاوكردەوەو دەڵێت.. هەواڵێك لەسەر من بڵاو بۆتەوە گوایە دەستدرێژی سێكسیم كردۆتە سەر 23 كچی ئێرانی، بۆیە دەمەوێت بڵێم تكایە یاریی بە ئابڕوی خەڵكەوە مەكەن، تكایە لە خۆڕا قسە مەكەن كە ئابڕوی خەڵكی ببەن، هەمومان دەزانین ئەگەر كەسێك ئەم حاڵەتەی بەسەر بێت سكاڵای لەسەر تۆماردەكرێت و كەسی تۆمەتبار راستەوخۆ دەستگیردەكرێت.

پەرستشی لە درێژەی قسەكانیشیدا وتی.. دەستدرێژی بۆ سەر 23 ئافرەت كارەساتێكی گەورەیە، پاشان ئەگەر ئەمە راست بێت، من ئێستا چۆن ئەتوانم لە نێو ماڵی خۆمەوە ئەم گرتە ڤیدۆییە بڵاوبكەمەوە، بە دڵناییەوە سەردانی ناوەندەكانی دادوەری دەكەم و بەدواداچون بۆ ئەم پرسە دەكەم، داوا لە پۆلیس دەكەم تكایە بە دواداچون بۆ ئەو سەرچاوەی هەواڵایانە بكات و كە ئەم هەواڵە چەپەڵەیان بڵاوكردۆتەوە، بۆ ئەوەی زانیاری دروست بۆ خەڵی ئاشكرابكەن.


نیشانەکردن :

#مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP