رۆناڵدۆ.. هەرگیز مێسی بە مارادۆنا بەراود مەكەن

6/26/2019 12:19:00 PM 13779 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دێ لیما ستایشی ئاستی مێسی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات.

رۆناڵدۆی دیاردە لە بارەی مێسی وتی.. ئەو یاریزانە بەردەوام هۆكارێك بوە بۆ ئەوەی خەڵی لە بینیی یارییەكانی چێژ وەربگرن، بەراستی ناهەقی و نادادپەروەرییە كە ئەو یاریزانە بە مارادۆنا بەراورد بكرێت.

ئەو یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید وتیشی.. یاریكردنی مێسی بە شێوەیەكی بەردەوام لە یانەی بەرشەلۆنە بۆتە هۆكار بۆ یاریزانانی دیكە لەو یانەیە كە ئاستان بە شێوەیەكی بەردەوام بەرەو پێش بچێت.

هەروەها رۆناڵدۆ باسی لەوەش كرد كە مێسی لە ئێستادا تەمەنی بۆتە 32 ساڵ، بەڵام تا ئێستا دڵخۆش نیە چونكە نەیتوانیوە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی نازناو بەدەستبهێنێت هەرچەندە بۆ ماوەیەكی زۆرە یاریی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە دەكات.

لە بارەی بەراورد كاری لە نوێوان مارادۆنا و میسی، رۆناڵدۆی دیاردە وتی.. ئەوە هاوشێوەی ئەوەیە كە بڵێن چاوەكان دابخەو تەنها یەك دانەیان بكەرەوە، بەراستی بەراورد كاری لە نێوان ئەم دو ئەستێرەیە دادپەروەری نیە، هەریەكەیامن لەسەردەمی یاریكردنی خۆیاندا لێهاتو كارامە بون، ئەوان بۆ هەمیشە لە مێژوی تۆپی پێدا دەمێننەوە، چونكە هەردوكیان داهێنەرن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP