ڤیدۆ.. بەرازیل كەوتە داوی یەكسان بونەوە

6/19/2019 8:50:00 AM 3181 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا هەڵبژاردەی بەرازیل دوەمین یاریی خۆی لەو پاڵەوانێتیە ئەنجامدا.

 

بەرازیل بەرامبەر ڤێنزوێلا یاریی كرد و لە ئەنجامێكی چاوەروان نەكراودا یارییەكەیان بە بێ گۆڵ كۆتایهات و ئەو هەڵبژاردەیە نەیتوانی بە ئەنجامدانی دوەم یاریی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگەر بكات، هەرچەندە یاریزانانی بەرازیل لە یاریی یەكەمی هەڵبژاردەكەیان ئاستێكی باشیان پێشكەش كرد، بەڵام لەم یارییەدا ئاستێكی جیاوازیان پێشكەش كردو بە شێوەیەكی خراپ دەركەوتن.

لەیارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بەرامبەر هەلبژاردەی پیرۆ یاریكرد، لەم یارییەدا پیرۆ بە ئاستێكی باش دەركەوت و یارییەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ هێنا، گۆڵەكانی پیرۆ (پاولۆ گێرۆرۆ و ڤارڤان و فلۆرێس) تۆماریان كردو تاكە گۆڵەكەی بۆلیڤیاش مارسیلۆ مۆرینیۆ تۆماریكرد.

دوای ئەنجامدانی دوەم یارییان لە قۆناغی كۆمەڵەكان، ریزبەندی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی یەكەم بەمشێوەییەی لێهات

1- بەرازیل 4 خاڵ 

2- پیرۆ 4 خاڵ 

3- ڤێنزوێلا 2 خاڵ 

4- پۆلیڤیا 0 خاڵ



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP