تیتی لەبارەی داهاتوییەوە رێنمای نێیمار دەكات

6/18/2019 11:55:00 AM 23860 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ئامۆژگاری نێیمار دەكات بۆ ئەوەی كە یانەی پاریس سانجێرمانی بەجێهێشت رو لەم یانەیە بكات.

لە ئێستادا دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار لە یانەكەی یەكێكە لە باسە گەرمەكانی دونیای تۆپی پێ، چونكە ئەو یاریزانە دەیەوێت هەرچۆنێك بێت لە یانەی پاریس سانجێرمان بڕوات، چونكە هەست بە ئاسودەی ناكات و بەردەوام گێشەو گرفتی نوێ بۆ ئەو یاریزانە دێتە پێشەوە.

تیتی راهێنەری بەرازیل لە كۆنگرییەكی رۆژنامەوانیدا وتی.. هەر كاتێك یاریزانێك لە دڵەوە یاریی بۆ ئەو یانەیە كرد كە خۆی خۆشیدەوێت و تێیدا هەست بە ئارامی و ئاسودەی دەرونی دەكات، ئەو كات دەتوانێت بەردەوام ئاستی یاریكردنی بەرەو پێش بەرێت و باشترین ئاستی خۆی پێشكەش بكات.

ئەم وتانەی تیتی ئەوە دەگەیەنێت كە پێویستە نێیمار بگەرێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو لەوێ درێژە بە یاریكردنی ژیانی پیشەگەری خۆی بدات، چونكە ئەو یاریزانە لە یاریكردنی بۆ ئەو یانە كەتەلۆنیە باشترین ئاستی یاریكردنی خۆی پێشكەش دەكرد لە ژیانی پیشەگەریدا.

نێیمار لە هاوینی 2017 و بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لە یانەی بەرشەلۆنەوە بەبەهای 222 ملیۆن یۆرۆ رویكردە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP