كاریكاتێر.. بەرزی نرخەكەی گواستنەوەی نێیمار دەكاتە ئەستەم

6/18/2019 10:39:00 AM 10204 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان وتی دەرگای یانەكەمان بە روی یاریزاناندا كراوەیە بۆ ئەوەی یانەكە جێبهێڵن، دەست بەجێ نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانە پاریسییەكە داوای رۆیشتنی لە یانەكەی كرد.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی بەرشەلۆنە خواستی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەكەیەوە گواستنەوەی نێیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە تەواو قورس بوە.

رۆژنامەی "لیكیپ"ی فەرەنسی ئاشكرایكردوە.. كە گواستنەوەی ئەو یاریزانە 280 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ئەو یانەیە دەكەوێت كە گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدات، ئەمەش بەهۆی بەرزی نرخی یاریزانەكەو هەروەها ئەو موچە زۆرەی كە پێیدەدرێت.

ئەم نرخە زۆرەی نێیماریش بۆتە كۆت و بەند بۆ ئەم یاریزانەو بەهۆییەوە رۆیشتنی لە پاریس تەواو قورس بوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP