حەبیب.. جارێكی دیكە بەرامبەر كۆنەر یاریی ناكەم

6/15/2019 5:09:00 PM 12997 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

حبیب نۆرماگۆمیدۆفی روسی و پاڵەوانی جیهان لەكێشی مام ناوەند بۆ یارییە جۆراوجۆرەكانی هونەری بەرگری، سەبارەت بە دوبارە روبەروبونەوەی كۆنەر وەڵامی رۆژنامەنوسانی داییەوە.

لە كۆنكرەییەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ یاری داهاتوی ufc242  رێكخرابو كە بڕیارە ئەو یارییە لە ئەبو زەبی لە ئیماڕات بەرێوەبچێت، رۆژنامەنوسێك پرسیاری لە حەبیب كرد سەبارەت بە ئەگەری روبەروبونەوەی كۆنەر لە یارییەكەی دیكەدا، ئەو پاڵەوانەش بە شێوەیەكی توند وڵامی داییەوە.

حەبیب وتی.. هەرگیز جارێكی دیكە لە یاریگاكانی ufc بەرامبەر كۆنەر یاریی ناكەم، چونكە ئەو شایستەی ئەوە نیە بەرامبەرم یاریی بكاتەوە.

ئەو پاڵەوانە وتیشی.. ئەو یاریزانە لە ماوەی سێ ساڵدا تەنها یەك یاری بردۆتەوە، بەرای ئێوە ئایا ئەوە شایستەی ئەوەیە بەرامبەر من یاریی بكات.

پاڵەوانە روسییەكە لە قسەكانی بەردەوام بو وتی.. كۆنەر لەبەرامبەر مندا خۆی بەدەستەوەداو لێم ئەپاراییەوە بۆ ئەوەی نەیكوژم، بۆیە نامەوێت بەرامبەری یاری بكەمەوە.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP