ریزبەندی گرانترین یاریزانەكانی جیهان

6/15/2019 4:11:00 PM 14120 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ریزبەندی گرانترین یاریزانەكانی جیهانی بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كیلیان مباپێ ڕیزبەندی یەكەمی لیستەكەی گرتوە.

رۆژنامەی ئاس لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە لە ئێستادا یاریزانی لاوی فەرەنسی كیلیان مباپێ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا گرانترین یاریزانەو نرخی لە سەرو یاریزانانی دیكەی تۆپی پێی ئەوروپاوەیە.

وەك لە رێزبەندییەكەدا دەركەوتوە مێسی ریزبەندی چوارەمی گرانترین یاریزانانی جیهانی گرتوە لە كاتێكدا ئەو یاریزانە لە ئێستادا بەهۆی بەرزی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی باشترین یانەكانی ئەوروپا نایانەوێت هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدەن.

 بۆ دیاریکردنی بەهای یاریزانەکان لە بۆرسەی جیهاندا بە پێی چەند پێوەرێك دەبێت، لەوانەش لایەنی جێگیری ئاستی یاریزانەکە و لەگەڵ تەمەنی ئەو یاریزانە، ئەمە جگە لە لایەنی رێكلامی ئەو یاریزانەو بەهای رێكلامی جیهاندا.

ڕیزبەندی یاریزانەكانیش بەمشێوەییە



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP