درەنگانێكی ئەمشەو كوپا ئەمریكا دەست پێدەكات

6/14/2019 9:52:00 PM 4824 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

درەنگانێكی ئەمشەو لەكاتژمێر 3:30 جامی کوپا ئەمریکای 2019 لە وڵاتی بەرازیل دەست پێدەکات بە بەشداری 12 هەڵبژاردەو لە یاریی دەستپێكی پاڵەوانێتییەكە بەرازیل بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی دەكات. 

ئەم 12  هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون و له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك سێ یارى ئه‌نجامده‌دات ، 10 هەڵبژاردەیان لە ئەمریكای باشورن و هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و ژاپۆنیش وەك میوان بەشداری پاڵەوانێتییەكەیان كردوە.

تا ئێستا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای زۆرترین نازناوی بەدەستهێناوە کە 15 نازناوە دوای ئەویش ئەرژەنتین بە 14 نازناو لە پلەی دووەمدایە بەرازیلیش بە 8 نازناو لە پلەی سێیەم دەبینرێت.

هەڵبژاردە بەشداربوەكانی ئەم پاڵەوانێتیە 70 ملیۆن دۆلار وەك خەڵات بەسەریاندا دابەش دەكرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP