بەفەرمی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی دیكەی راگەیاند

6/12/2019 10:31:00 PM 6068 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كەمێك پێش ئێستا نوێترین گرێبەستی خۆی راگەیاند و بەرگریكارێكی بەرەو ریزەكانی یانەكەی گواستەوە.

پێگەی فەرمی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی فێرلاند مێندی فەرەنسی و بەرگریكاری چەپی یانەی لیۆنی فەرەنسی راگەیاند.

ناساندنی ئەو یاریزانە وەك یاریزانی نوێ یانەی ریاڵ مەدرید رۆژی چوار شەمەی داهاتو ئەنجام دەدرێت و یاریزانەكە درێسی یانەی ریاڵ مەدرید بەرز دەكاتەوە.

بەپیی راپۆرتی رۆژنامەكانی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدرید و بە تایبەتی ماركا، گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەرەنسیە بە بەهای 48 ملیۆن دۆلار بوە.

گواستنەوەی مێندی چوارەم گرێبەستی یانەی ریال مەدریدە لەم وەرزەداو پێشتر دو هێرشبەرو بەرگریكارێكیان گواستۆتەوەو سەرۆكی یانەش دەڵێت هێشتا كاری دیكەمان لە پێشەو دەبێت لە هەوڵدان بەردەوام بین، چونكە ئەنجامەكانی ئەم وەرزەمان وەك پێویست نەبوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP