گواردیۆلا داهاتوی خۆی یەكلا دەكاتەوە

6/12/2019 8:51:00 PM 11169 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی پەیوەندی كردنی گواردیۆلای ئیسپانی راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە لە تەواوی جیهاندا بڵاوبۆتەوە، بەڵام ئەو راهێنەرە راستی ئەو بابەتە ئاشكرا دەكات و وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی وتی.. ماوەیەكە لێرەو لەوێ دەبیستم كە باس لە پەیوەندی كردنی من دەكرێت بە یانەی یۆڤانتۆسەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە تەنها پڕو پاگەندن و من هیچ گفتو گۆیەكم لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانەیە ئیتاڵیە ئەنجام نەداوە.

پاڵەوانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ وتیشی.. ماوەی گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی دوساڵی ماوە و لێرە ئاسودەم و هەست بە دڵخۆشی دەكەم و بە دڵنیاییەوە تا كۆتایی گرێبەستەكەم لێرە كار دەكەم و هەرگیز داوای رۆیشتنم نەكردوە لە یانەكەم.

لە ماوەی رابردودا زۆرینەی رۆژنامەكانی ئەوروپا باسیان لەوە دەكرد كە گواردیۆلا بە نهێنی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس كۆبۆتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی گواردیۆلا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە لای خۆشیانەوە یانەی یۆڤانتۆس لە چەند رۆژی رابردودا ئاشكریان كرد كە یانەكەیان هیچ پەیوەندیەكی لەگەڵ گواردیۆلا نەبەستوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP